دووەمیان لە گۆڕستانی پیرداود خراوەتە خوارەوە

درۆنەکانی هەولێر دوو دانە بوون

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

جگە لەو درۆنەی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی شەمامک خرایە خوارەوە بەنزیکی کیلۆمەترێک لە شوێنی کەوتنە خوارەوەی درۆنی یەکەم درۆنێکی دیکەش لە بەرامبەر گۆڕستانی پیرداود خراوەتە خوارەوە

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری 964 هەردوو درۆنەکە بەیەکەوە خراونەتە خوارەوە و ئێستا تیمەکان لە شوێنی درۆنی دووەمن و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.

حەسەن گەڵاڵی، دانیشتوویەکی گوندی پیرداودە بە 964ـی وت، خۆمان ئاگادار بووین کە درۆنەکە لە بەرامبەر گۆڕستانەکە خرایە خوارەوە و هەرچەندە زۆر نزیک بووە لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

درۆنێک لە ناحیەی شەمامک کەتووەتە خوارەوە 

درۆنێک لە ناحیەی شەمامک کەتووەتە خوارەوە