ئەوقاف کۆتایی وەرزی حەجی راگەیاند

سەرجەم حاجییانی کورد گەڕانەوە ناو ماڵ و منداڵی خۆیان

964+

ئەحمەد مستەفا

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان دەڵێت، توانرا سەرجەم حاجیانی کوردستان کە ژمارەیان پێنج هەزار و 135 حاجی بوون بگەڕێندرێنەوە خاکی پیرۆزی نیشتمان.

ئەوەش دوای هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان، سەرجەمیان بە پاس هاتنەوە.

نەبەز ئیسماعل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئەمڕۆ سێشەممە 17.6.22025، باسی لەوەشکردووە، بە ھەوڵی تیمە کارگێڕییەکان ئەمساڵ توانرا پڕۆسەیەکی نموونەیی پێشکەش بکرێت، لە ماوەی حەجی ئەمساڵ تەنیا یەک حاجی لەمەککە کۆچی دوایکردووە.

ئەوانی تر  بەسەلامەتی گەیشتنەوە نێو کەس وکار و ئازیزانیان.

بە قسەی وتەبێژەکەی ئەوقاف، بەگشتی ئەمساڵ، پرۆسەیەکی نموونەیی بەسەرجەم خزمەتگوزارییەکانەوە پێشکەشی حاجیانی کوردستان کراوە، لەخواردن و خواردنەوە، خزمەتگوزاری پزیشکی و شوێنی حەوانە و ھاتوچۆ و مانەوە لەچیای عەرەفە و مینا، وە حاجیان ھەموو ئەرکەکانی حەجیان جێبەجێکرد.

سەرجەم حاجیانی عێراق و كوردستان بە رێگەی وشكانی دەگەڕێ...

سەرجەم حاجیانی عێراق و كوردستان بە رێگەی وشكانی دەگەڕێندرێنەوە