پێنجوێن
لە ماوەی شەش مانگدا 22 پڕۆژە و كاروچالاكی ئەنجامدراون
964+
محەمەد فاتیح
بەپێی ئامارێك كە سەرۆكی شارەوانی پێنجوێن بڵاویكردووەتەوە لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ 22 پڕۆژە و كاروچالاكی جیاوازیان ئەنجامداوە و خۆی لە قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی رێگاوبان و قوتابخانە و دروستكردنی خانوو و دانانی ئاوەرۆ و دابینكردنی ئاوی پاك و هەڵمەتی پاككردنەوە دەبینێتەوە.
رەوف رەشید سەرۆكی شارەوانی پێنجوێن دەڵێت، “كاروچالاكییەكانی سەرۆكایەتی شارەوانی پێنجوێن خۆی دەبینێتەوە لە:”
1-قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەی ملەكەوە بە بڕی 58 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی شارەوانی پێنجوێن.
2- قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامی بەردەم بینای پاسەوانی سنوور بە بڕی 69 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی شارەوانی پێنجوێن.
3- قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی ناوبازاڕی هەیكەلەكە كە لەسەر بودجەی پارێزگای سلێمانی لە بواری جێبەجێكردندایە.
4-دروستكردنی ئاوەڕۆی لولەیی بۆ گەڕەكی ئەلیاسەفڕە و بەرباخ بە بڕی 28 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی شارەوانی پێنجوێن.
5- دروستكردنی ئاوەڕۆی لولەیی بۆ گەڕەكی شارەوانی بە بڕی 29 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی شارەوانی پێنجوێن.
6- قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامی سەرەكی پێنجوێن (قۆتاغی حەوتەم) لەسەر بودجەی پارێزگای سلێمانی.
7-رەزامەندی لەسەر بڕیاری قیرتاوكردن و گەیاندنی خزمەتگوزاری بە گەڕەكی كانی گۆیژە بە بڕی 1 ملیار و 400 ملیۆن دینار.
8- رەزامەندی لەسەر بڕیاری قیرتاوكردن و جووتسایدكردنی شەقامی سەرەكی گەرەكی ڕاپەڕین بە بڕی 221 ملیۆن دینار .
9-دانانی سێتی یاری وەرزشی بۆ باخچەكانی (كۆبانێ، مامۆستایان، لازۆ) لەسەر بوجەی شارەوانی پێنجوێن.
10-دەستبەكاربوونی پڕۆژەی دەروازەی پێنجوێن (گرین تاون) كە لەلایەن كۆمپانیای لەنیاوە بەشێوەی وەبەرهێنان جێبەجێدەكرێت بۆ دروستكردنی 350 خانوو.
11-هەڵمەتی پاككردنەوەی خۆڵ و خاشاكی سنوری قەزای پێنجوێن و گوندەكانی دەوروبەری بەشێوەیەكی بەردەوام لەڕێگەی كۆمپانیای گەردینەوە.
12-كێلان و دوورینی سەوزایی شۆستەی ناوەندی شەقامەكان بەشێوەی بەردەوام لەلایەن هۆبەی باخچەكانەوە.
13- ئاودانی درەخت و نەمامی شەقامەكان بەشێوەیەكی بەردەوام لەلایەن كۆمپانیای گەردینەوە.
14-دروستكردنی مەنهۆڵ و پاككردنەوەی بەردەوامی ئاوەڕۆی گەڕەكەكان لەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانی پێنجوێنەوە.
15-بەردان و پاككردنەوەی ئاوەڕۆی ماڵان و شوێنەگشتییەكان لەلایەن كۆمپانیای گەردینەوە.
16-تێكەڵەڕێژكردن و ڕێككردنەوەی شەقامی كۆڵانەكان قەزای پێنجوێن بەگوێرەی پێویستی.
17-ئاودانی سەرجەم باخچە و پاركەكانی سنوری قەزای پێنجوێن لەلایەن هۆبەی باخچەكانەوە.
18-دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ مەرزی نێودەڵەوتی باشماخ لەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانی پێنجوێنەوە.
19-شۆردن و پاككردنەوەی شەقامە گشتییەكانی ناوەندی قەزای پێنجوێن لەلایەن كۆمپانیای گەردینەوە.
20-ڕێككردنەوەی و تەختكردنی ڕێگای سەیرانگای ئەلیاسەفڕە كە بەیەكێك لە سەیرانگا دڵگیرەكانی پێنجوێن دادەنرێت.
21-دانانی فەڕارەی ئاودێری بۆ شۆستەی نێوەندی شەقامەكان لەلایەن كۆمپانیای گەردینەوە.
22-كردنەوەی شەقامی هاتووچۆی چەند گەڕەكێكی قەزای پێنجوێن لەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانییەوە.
![]()
بڕیارە ساڵی داهاتوو پڕۆژەی عەلوەی سەوزە و میوەی پێنجوێن تەواو ببێت