زاخۆ

دیوار بەسەر منداڵێکدا كەوت و گیانی لەدەست دا

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

بە پێی ئەو زانیارییانەی 964 لە نەخۆشخانە و چەند هاوڵاتییەک دەستی كەوتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 16.6.2025 لە گەڕەکی کارێز لە زاخۆ منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان لە تەنیشت دیوارێکی ناڕێک و ناتەواو سەرقاڵی یاری و دەستكاریكردنی دیوارەكە بووە، لەناکاو دیوارەکە بەسەریدا كەوتووە و بە سەختی برینداری كردووە، دواتر لەلایەن کەسوکارییەوە منداڵەکە دەگوازرێتەوە بۆ فریاکەوتنی زاخۆ، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی لە فریاکەوتنی زاخۆ گیانی لەدەست دا.

ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964 وت، وێڕای پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكان، ئاماژەی بەوەش دا، بەپێی ماددەی 411 لە یاسای سزادانی عێراقی، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسییەکە کراوەتەوە و بەدواداچوونی بۆ دەکرێت، تەرمی منداڵەکەش گواستراوەتە پزیشکی دادی زاخۆ.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

منداڵێکى سێ ساڵان لە چاڵێکى ئاودا خنکا

منداڵێکى سێ ساڵان لە چاڵێکى ئاودا خنکا