500 دۆنم رەز و باخی هاوڵاتیان لە پێنجوێن سووتا

ویستیان چایەک بخۆنەوە و کەتیان نایەوە

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

لە شاخی ناوشاخان لە پشتی پێنجوێنەوە، دوو هاوڵاتی بۆ دەرکردنی ماندوویەتییان ئاگریان بۆ چالێنان کردەووەتەوە، بەڵام ئاگرەکە لە کۆنترۆڵ دەرچوو و 500 دۆنم لە رەزوباخ و زەوی جوتیارانی ناوچەکەی سووتاند.

موقەدەم سەردار ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی پێنجوێن بۆ 964 قسەی کردو وتی، بەهۆی ئاگرەکەوە 500 دۆنم پوش و پاوان و باخی هاوڵاتیان سووتاوە.

وتیشی، ئێستا ئەو دوو هاوڵاتییە بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراون و ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە و ئەو بەشەی نەکەوتووەتە ناو مینەوە کۆنتڕۆڵ کراوە.

هاوکات، هەرێم کەریم کە زیانلێکەوتوویەکی ئاگرەکەیە بە 964ـی وت، جگە لە رەز و باخەکە، هەنگەکانم و قەل و قاز و چەند کەلوپەلێکی کشتوکاڵیم سووتان و زیانی زۆرم بەرکەوتووە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

ئاگر زیاتر لە هەزار دۆنمی دوو گوندی پێنجوێنی سووتاند

ئاگر زیاتر لە هەزار دۆنمی دوو گوندی پێنجوێنی سووتاند