بە هاوکاری خەڵکی سنوورەکە ئاگرەكە کوژێندرایەوە

نزیکەی 200 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی له گەرمک سووتان

964+

محەمەد فاتیح

لەگەڵ دەسپێكردنی وەرزی هاوین، ئاگركەوتنەوە لە دارستانەكانی هەرێمی كوردستان روو لە زیاد بوون دەكەن، مەفرەزەكانیش دەستبەجێ‌ دەگەنە شوێنی مەبەست و ئاگرەكان كۆنتڕۆڵ دەكەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 16.6.2025 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، ئاگرێک لە سنووری گوندەکانی ( لارەیەر و هۆبەسوتە و عاوەڵان و چوێسە )ی سەر بە ناحیەی گەرمک کەوتەوە و دەستبەجێ مەفرەزەکانی  بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن و بنکەی گەرمک، گەیشتنە شوێنی دیاریکراو و بە هاوکاری رێکخراوی ( ملەکەوە ) و خەڵکی سنوورەکە توانیان ئاگرەکە بکوژێنەوە و کۆنتڕۆڵی بکەن .

وتيشى، “هۆکاری ئاگرەکە نادیارە و نزیکەی 200 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان”.