15 رۆژ
روونکردنەوە لەسەر داخستنى رێگاى هەولێر بۆ بەحرکە
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
بەهۆى نۆژەنکردنەوە و کارکردنە لە رێگاى هەولێر بۆ بەحرکە بۆ ماوەى 15 رۆژ رێگاکە دادەخرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، کاتژمێر 7ـى ئێوارە، لە بەرزەپردى شەقامى 120 مەترى خێرا بە ئاراستەى بەحرکە، رێگاکە دادەخرێت و شۆفێران دەتوانن سێ رێگاى جێگرەوە بۆ هاتوچۆ بەکاربهێنن کە ئەمانەن:
1. رێگای هەولێر شەقڵاوە لە شەقامی 150 مەتری خێرا بەکار بهێنن. بۆگەیشتن بە ناحیەی بەحرکە و بەڕێوە بەرایەتی هاتووچۆی هەولێر.
2. ڕێگای کۆنی بەحرکە .
3. رێگاى 150 مەتری- گەزنە بۆ بەحرکە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح