کەشوهەوا

هەواڵی خۆش ئەوەیە پلەکانی گەرما دادەبەزن

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشىینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ کردووە و ئاسمان ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ تا کاتەکانی ئێوارە ئەگەری چالاک بوونی خێرایی با هەیە لەگەڵ بەرز بوونەوەی تۆز و خۆڵ.

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، کەش خۆش دەبێت و پلەکانی گەرماش تا چوار پلە دێنە خوارەوە و لە رۆژانی رابردوو فێنکتر دەبێت.

هەرچی پێشبینیشە بۆ سبەینێ سێشەممە کەش خۆشتر دەبێت و سێ پلەی تر پلەکانی گەرما دادەبەزن.

ئەمڕۆ دوو شەممە  16.6.2025
خێراى با /  لەسەرخۆ- مامناوەند  ( 15 – 20 )کم/ک,لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ چالاک دەبێت بۆ سەروی 30 کم/ک
مەوداى بینین / ( 8 –  10 ) کم دەبێت, لەکات و شوێنی تۆز لەنێوان ( 4- 6 ) کم دەبێت
ئاراستەی با /  باکورى خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە( 3- 4 ) پلە بەراورد بە پلەکانى دوێنێ

بەرزترین پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ دووشەممە:
هەولێر :  39 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک :  37  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :  37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :39 پلەی سیلیزی
سۆران :  35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان :42 پلەی سیلیزی