سکی برسی شەڕ نازانێ
“فشەمان بەو وەزعە دێ و هەولێر خۆش و ئەمانە”
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
درۆن هەبێت و نەبێت شەقامی ئیسكان هەر جمەی دێت و لەبەر برسی و نەوسنەکانی خواردن بەرناکەوێت.
ئەمشەو دوای ئەوەی درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر کەوتەخوارەوە و ترس و دڵەراوکێی لای هەندێک خەڵک دروست کردبوو، پەیامنێری 964 چووە شەقامی ئیسکان و وتی، لێرە هیچ لە گۆڕێ نییە و شار ئەمانە و هەمووان خەریکی خواردنن و بەسەربردنی کاتی خۆشی خۆیانن.
ئەركان زراری هاوڵاتیەکی شاری هەولێرە و بۆ ژەمێ خواردن هاتووەتە شەقامی ئیسكان و بە مایکی 964ـی وت، هەولێر ئارامە و هیچ لەگۆرێ نیە ئەو مووشەكانەش كاریگەری نیە لەسەر ئێمە.
شێروان وەهاب خاوەنی چێشتخانەیە و 34 ساڵە لەشەقامی ئیسكان كاردەكات پێی وتین، هیچ فرۆشمان كەمی نەكردووە هەروەك خۆیەتی.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح