2000 دار و 800 دۆنمى سوتاندووه
ئاگره‌كه‌ى سنووری ئاغجەلەر دواى 13 كاتژمێر كۆنتڕۆڵ كرا
964+
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
له سنوورى ناحیه‌ى ئاغجه‌له‌ر به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك لانیكه‌م دوو هه‌زار دار و به سه‌دان دۆنم سووتاوه.
رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه له بەرەبەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 15.6.2025 لە گوندی خەربەندەلوی سەر بەو ناحیەیه کەوتبوەوە و دوای زیاتر لە 13 کاتژمێر، کەمێک پێش ئێستا کۆنتڕۆڵکرا.
هێمن کەمەرخان وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگه‌یاند، زیاترلە پێنج تیم بەشداربون لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و بەهۆی فراوانی سنورەکەوە ئەرکی تیمەکانیان قوڕس بووه.
وتیشی “ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین لە روداوەکە و مەزندەی زەرەر و زیانەکان دەکەن، بەڵام ئەوەی بەدەست ئێمە گەیشتوە تائێستا زیاتر لە 800 دۆنم زەوی و زیاتر لە دوو هەزار داری شاخی گوندی خەربەندەل و ناوچەکە سووتاون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەنگۆیەک هەیە ئاگرەکە لە کێشەی کۆمەڵایەتیەوە سەری هەڵدابێت و ئەم زەرەرە زۆەری بە سروشتی ناوچەکە گەیاندبێت، دووپاتیشیكرده‌وه “دوای لێکۆڵینەوەکان رێکاری یاسایی دەگرینە بەر، هەر کەسێک ئەم کارەی ئەنجام دابێت رووبه‌ڕووى یاسای ده‌كیه‌نه‌وه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن