بە تەلەفون

سودانى بۆ پزیشکیان: ئامادەین بۆ هەموو هاوکارییەک

964+

وریا فەتاح

سەرۆک وەزیرانى عێراق تەلەفونى بۆ سەرۆک کۆمارى ئێران کردووە و ئامادەیى بەغداى بۆ پێشکەشکردنى هەموو جۆرە هاوکارییەکى بۆ تاران، دەربڕیوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری نوێی ئێران ئەنجامداوە و تیایدا پشتیوانیی تەواوی عێراقی بۆ ئێران لە بەرامبەر “دەستدرێژییە ئاشکراکەی زایۆنی” دووپاتکردووەتەوە.

بەپێی بەیاننامەکە، سودانی سێ پەیامی سەرەکی ئاراستەی پزیشکیان کردووە، بەتایبەت هاوسۆزیی حکومەت و گەلی عێراق بۆ ئێران و پاراستنى ئاسایش و سەقامگیریی ئێران.

سودانى بە پزیشکیانى وتووە، عێراق زۆر پەرۆشە کە بازنەی شەڕ فراوانتر نەبێت. بۆیە لەسەر چەندین ئاست کاردەکەن بۆ ئەوەی رێگری لە بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە بکرێت.

لەبارەى هاوکاریکردنى ئێران، سودانى وتویەتى،”عێراق ئامادەیە هەموو جۆرە هاوکاری و پشتیوانییەکی پێویست پێشکەش بکات بۆ چارەسەرکردنی شوێنەوارەکانی ئەو دەستدرێژییەی کراوەتە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران”.

ناوەڕۆکى کۆنگرەى رۆژنامەوانى سودانى و پزیشکیان

ناوەڕۆکى کۆنگرەى رۆژنامەوانى سودانى و پزیشکیان