"نه‌كه‌ن هێرشه‌كان به‌رده‌وام بكه‌ن"
وه‌زیرى به‌رگرى ئیسڕائیل هه‌ڕه‌شه له خامنه‌ئی ده‌كات؛ تاران ده‌سوتێنین
964+
فەرهاد حەسەن
ئیسرائیل له‌رێگه‌ى وه‌زیری به‌رگرییه‌وه نوێترین هه‌ڕه‌شه‌ى ئاڕاسته‌ى كه‌سی یه‌كه‌مى ئێران كرد و هۆشدارى پێده‌دات كه ئه‌گه‌ر هێرشه‌كانیان به‌رده‌وام بكه‌ن، ئه‌وان تاران ده‌سووتێنن.
یسرائیل كاتز وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئه‌مڕۆ شه‌ممه هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای ئێران كرد و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر تاران به‌رده‌وام بێت له هێرشه‌كانی، ده‌سوتێت.
هه‌ڕه‌شه‌كه‌ى كاتز له كۆتایی دانیشتنی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌منی وڵاته‌كه‌یدا كردى و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر رێبه‌ری باڵای ئێران به‌رده‌وام بێت له ده‌ركردنی فه‌رمانی ئاڕاسته‌كردنی موشه‌ك بۆ به‌ره‌ی ناوخۆی ئیسرائیل، تاران ده‌سوتێت.
میدیاكانی ئێران پێشتر بڵاویانكرده‌وه كه ئێران به فه‌رمی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و بریتانیای ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه هێرشی به‌رفراوان دژی ئیسرائیل ده‌ستپێده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی مێهرى ئێرانیش، تاران هۆشداریدا كه هه‌ر وڵاتێك له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌ستی هه‌بێت، هه‌موو بنكه‌كانی له‌ناوچه‌كه ده‌كه‌نه ئامانج، له‌وانه‌ش بنكه سه‌ربازییه‌كان له ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو و كه‌شتییه ده‌ریاییه‌كان له كه‌نداو و ده‌ریای سوور.