"لەبەر دوعا ئاگامان لە شەڕ نەبوو"
951حاجی گەڕانەوە کوردستان
+964
دەشتی عارف ـ هەولێر
دوایی مانگێک لە ئەنجامدانی فەریزەی حەج، ئەمڕۆ 951 حاجی بەرێگای وشکانی گەڕانەوە هەرێمی کوردستان و دەچنەوە هەولێر و دهۆک و سۆران و زاخۆ.
مزەفەر شەفیق، دوایی گەڕانەوەی لە سەفەری حەج قسەی بۆ 964 کرد و وتی، “ئێمە کە دەچینە حەج دەبێت هەموو شتێکمان بگۆڕین و ببینە کەسێکی دیکە، دڵخۆشین بە ئەنجامدانی حەج و خوای گەورە لێمان قبوڵ بکات، سەبارەت بە ترس و شەڕیشەوە ئێمە لەوێ لەبەر ئەنجامدانی نوێژ و دوعا ئاگامان لە شەڕ و گرژیەکان نەبوو”.
کاروان ستونی، وتەبێژی دەستەی حەج و عومرەی هەرێم پێی راگەیاندین، ئەمڕۆ 951 حاجی لە رێگای وشکانیەوە گەڕانەوە خاکی هەرێم و دوێنێ شەویش 715 حاجی دیکە گەڕابوونەوە، ئەوەشی ئێستا ماون 3490 حاجین و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەگڕێنەوە هەرێم”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی