پرسه‌نامه‌كانى یه‌كێتى مامۆستایان
له‌ماوه‌ى 8 رۆژدا 9 مامۆستا له هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964، له‌ماوه‌ى هه‌شت رۆژى رابردوودا له‌هه‌رێمی كوردستان نۆ مامۆستا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئه‌و پرسه‌نامانه‌ى كه رێكخراوى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان له پلاتفۆڕمه فه‌رمییه‌كانیدا بڵاویكردوونه‌ته‌وه، له رێكه‌وتى 7.6.2025 تاوه‌كو ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14.6.2025، نۆ مامۆستا به ته‌مه‌ن و ره‌گه‌رى جیاواز گیانیان له‌ده‌ستداوه.
دوایین مامۆستا كه ئه‌مڕۆ 14.6.2025 گیانى له‌ده‌ستداوه ناوى مامۆستا عه‌بدولحه‌كیم ئیبراهیم حەیدەری یه كه سكرتاریه‌تى یه‌كێتى مامۆستایان به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه‌نامه‌ى ئاڕاسته‌ى خانه‌واده و هاوڕێیانى كردووه.
رۆژى 12.6.2025، هه‌ریه‌ك له مامۆستا نادیە حوسێن و مامۆستا نەجات ئەحمەد سەرپەرشتیاری خانەنشین، کۆچی دواییان کردووه.
رۆژى 11.6.2025 مامۆستا حەمەد عزیز، رۆژى 10.6.2025 مامۆستا ئەنوەر مەجید شێخانی و رۆژى 9.6.2026 مامۆستا سامی بەحركەیی، رۆژى 7.6.2025 مامۆستا سامى ئه‌حمه‌د، له ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان به نه‌خۆشی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ته‌نیا مامۆستایه‌ك به‌ناوى عومەر خدر له رۆژى 7.6.2025 لە دەرەوەی وڵات كۆچی دوایی كردووه و مامۆستایه‌كیش به‌ناوى محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین له رۆژى 8.6.2025 بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیان گیانى له‌ده‌ستداوه.