نزیکەی 250 دۆنم زەوی سووتاوە

ئاگرەکەی عازەبان و گوڵان و وازۆڵ کۆنترۆڵکرا 

964+

توانا نەقی

دوای ئەوەی ئاگرێکی بەرفراوان لە سنووری گوندەکانی عازەبان و گوڵان و وازۆل کەوتەوە کەمێک پێش ئێستا کۆنترۆڵکرا.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان بەهاوبەشی کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی زەڕایەن و بەبەشداری تیمەکانی بەرگری شارستانی دەربەندیخان هەروەها یەکەی ئیداری دەربەندیخان و دانیشتوان و گوندنشینانی سنورەکە ئەو ئاگرە فراوانەیان کۆنترۆڵکردووە.

دەشڵێت، مەزەندە دەکرێت ئاگرەکە 250 دۆنم زەوی پوشو پەڵاش سووتاند بێت.

ئەو گوندانە دەکەونە نێوان قەزای دەربەندیخان و ناحیەی زەڕایەن و هێشتا نەزانراوە هۆکاری ئاگرە فراوانەکە چی بووە بەڵام لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

زوو زوو ئاگرەکەی قەرەداغ سەرهەڵدەداتەوە

زوو زوو ئاگرەکەی قەرەداغ سەرهەڵدەداتەوە