سەوزە و میوە لە دوكانێك لە سلێمانی، فۆتۆ: 964
سلێمانی
ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە نرخی سەوزە و میوەی دابەزاندووە
+964
دیلان محەمەد جەزا
بەهۆی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە و بە تایبەتی شەڕی ئیسرائیل و ئێران، نرخی سەوزە و میوە لە عەلوەی سلێمانی دابەزیوە و خواست لەسەری کەمبووەتەوە.
سەروەر عەلی سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 14.6.2025 بە 964 وت، لە دوێنێوە نرخی سەوزە و میوە لە عەلوەی سلێمانی دابەزیوە، بەهۆی کەمبونەوەی خواست لەسەری لەلایەن شارەكانی عێراقەوە.
باسی لەوەش کرد، شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل کاریگەریی نەکردووەتە سەر هاتنی سەوزە و میوە، لەبەر ئەوەی ئێستا بەرهەمی ناوخۆش پێگەیشتووە و زۆر کاریگەر نییە بە هاتن یان نەهاتنی بەرهەمەكان لە ئێرانەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، دوو رۆژ لەمەوبەر بۆ نموونە کیلۆی کەلەرم بە 300 دینار بووە و ئەمڕۆ بە 100 دینارە و تەماتەش هەر کیلۆیەکی نزیکەی 200 دینار لە نرخەکەی کەمبووەتەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا