دوو بەرپرسى سەربازى ئێران لە هێرشێکى ئیسرائیلدا کوژران
لە هێرشێکى ئیسرائیل
ئێران کوژرانى دوو بەرپرسی باڵاى دیکەى راگەیاند
964+
وریا فەتاح
ئێرانى کوژرانى دوو بەرپرسى سەربازى دیکەى وڵاتەکەى راگەیاند، کە لە هێرشێکى ئیسرائیلدا کوژراون.
ژەنەڕاڵ غوڵام رەزا مەحرابی، سەرۆکی كاروباری ئیتلاعات لە دەستەی ئەرکانی گشتی و ژەنەڕاڵ مەهدی رەبانی، یاریدەدەری، ناوى ئەو دوو بەرپرسە باڵایەى ئێرانن، کە کوژراون.
وەک ئەوەى میدیاى ئێرانى بڵاوى کردووەتەوە، ئەو دوو بەرپرسەى سوپا یادگارانى هەشت ساڵ بەرگرى بوون لە شەڕى عێراق و ئێران، بەڵام لە هێرشێکى ئیسرائیلدا وەک دەڵێت: “گەیشتنە کاروانی هاوڕێ شەهیدەکانیان”.
ئەو هەواڵە لە کاتێکدایە کە دوێنێ، ئێران کوژرانى هەریەک لە (محەمەد باقری، سوپاسالاری ئێران، حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران، غوڵام عەلی، فەرماندەی ناوەندی خاتەمولئەنبیا، محەمەد تەهرانچی، سەرۆکی زانکۆی ئازاد، فەرەیدون عەباسی، زانای بواری ئەتۆم، عەلی شەمخانی، راوێژکاری رێبەری ئێران)ـى راگەیاند.