فەرمانبەرانی حكومەت دێن لە ماڵەوە بۆتی پڕدەكەنەوە

ئەگەر بەلاتەوە قورس بوو كارتی خۆراک پڕبكەیتەوە چی دەکەیت؟

964+

محەمەد فاتیح

پڕكردنەوەی كارتی خۆراک بە شێوەی ئەلیكترۆنی لای هەندێك هاوڵاتی زۆر ئاسانە و لای هەندێكیشیان قورس و گرانە، بۆ ئەم مەبەستەش فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێم سەردانی ئەو ماڵانە دەكەن، كە كێشەیان هەیە لە پڕكردنەوەی كارتی خۆراک و یارمەتیان دەدەن.

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر، ژمارەیەك وێنەی بڵاوكردووەتەوە كە دەریدەخەن فەرمانبەرەكانیان سەردانی ماڵی هاوڵاتیان دەكەن و یارمەتیان دەدەن بۆ پڕكردنەوەی كارتی خۆراک.

دەشڵێن، “لە رۆژانی پشووشدا لەئەرکداین بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و بەشێک لە فەرمانبەرانمان بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ ئەو خێزانانەی زانیاریدان نییە لەسەر ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک، ئەوە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە سەردانیان دەکەن و بۆیان جێبەجێ دەکەن”.