دیمەنی دەرەوەی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە بانکۆکی پایتەختی تایلەند
"رەمزی یەهودیەت بەرزمەكەنەوە"
ئیسرائیل بڕیاری دا تەواوی باڵیۆزخانە و كونسڵخانەكانی لە جیهان دابخات
964+
فەرهاد حەسەن
ئیسرائیل بڕیاری دا لە تەواوی وڵاتانی جیهان باڵیۆزخانەكانی دابخات بەهۆی ئەو دۆخەی ئێستای لەگەڵ ئێران لە ئارادایە و داواشی لە هاوڵاتیانی كرد بەهەموو شێوەیەك هاوكاری دەزگا ئەمنییەكانی وڵاتەكەیان بكەن، ئەگەر هەر حاڵەتێكی دوژمنكارانەیان لەبەرامبەر وڵاتەكەیان بینی.
وەزارەتی دەرەوەی ئيسرائیل بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو هێرشەی بۆ سەر ئێران دەستیان پێكردووە، تەلئەبیب بڕیاریداوە باڵیۆزخانە و كونسڵخانەكانی لە تەواوی وڵاتانی جیهان دابخات و هیچ خزمەتگوزارییەكەی تایبەت بە باڵیۆزخانەكان پێشكەش نەكات.
هاوڵاتیانیشی لە تەواوی جیهان راسپارد، لە هیچ شوێنێك رەمزەكانی تایبەت بە یەهودییەت لە شوێنە گشتییەكان بەرزنەكەنەوە بۆ ئەوەی گیانیان بەسەلامەتی بمێنێتەوە.
لایخۆشیەوە، فریدیریچ میرتی راوێژكاری ئەڵمانیا، كە ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆك وەیزران ئیرائیلی قسەی كردووە، دووپاتی كردووەتەوە كە وڵاتەكەی ئامادەیە پارێزگاری لە هەموو پێگە و بنكەكانی یەهودی و ئیسرائیلی لە وڵاتەكەی بكات.