تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ داخستن

هاتوچۆی مەرزەکانی پێنجوێن ئاساییە

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

تاوەکو ئێستا هاتوچۆ لە مەرز و خاڵە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتی ئێران ئاساییە و تەنیا ئەو مەرزە لاوەکیانە نەبێت کە هەر خۆیان رۆژانی هەینی پشوویان هەیە.

پەیامنێری 964 لە سنووری پێنجوێن چووتە نزیک مەرزی باشماخ و سەیرانبەن دەڵێت، هاتوچۆ وەک رۆژانەی رابردوو ئاسایییە و هیچ گرفتی نییە و قەرەباڵغیشی لەسەر نییە

هاوکات زیاد عەبدول بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمک بە 964ی راگەیاند، ماوەی چەند مانگێکە رۆژانی هەینی مەرزی سەیرانبەن نییە و سبەی هاتوچۆی مەرزەکە ئاسایی دەبێتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی