لە هەولێر

16 کەس دەستگیرکراون؛ پێچەوانەى رێنماییەکان ئاژەڵیان سەربڕیوە

964+

وریا فەتاح

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لیژنەکانى قائیمقامییەت پێش جەژن زۆریان وت و رینمایى زۆریان بڵاوکردەوە کە بەپێى رێنماییەکان ئاژەڵ سەرببڕن، بەڵام کەسانێک بێگوێیان کرد تا ئەوەى لە هەولێر 16 کەس لەسەر ئەو کارە دەستگیرکراون.

نەبەز عەبدول حەمید، قائیمقامى هەولێر بە 964ـى وت،” دەستگیرکردنى ئەو 16 کەسە لەسەر ئەوەبووە لەسەر شەقام و دوور لە رێنماییەکان ئاژەڵیان سەربڕیوە”.

هەرچەندە بە کەفالەت ئازادکراون، بەڵام وەک ئەوەى قائیمقامى هەولێر دەڵێت، رووبەڕووى لێپێچینەوەى یاسایى کراون و لە ئەگەرى دووبارەکردنەوەیان بە بڕى چوار ملیۆن دینار، سزا دەدرێن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

هەولێر؛ 10 کەس لەسەر سەربڕینى ئاژەڵ دەستگیرکران

هەولێر؛ 10 کەس لەسەر سەربڕینى ئاژەڵ دەستگیرکران