بە دەستی ژینگەپارێزان
بە هەڵمەتێک سنووی پێنج ناوچە پاککرانەوە
964+
محەمەد فاتیح
لەهەڵمەتێكی بەرفراوانی پاككرنەوەی خۆڵ و خاشاكدا، رێگە سەرەكییەكانی سەیدسادق و هەڵەبجە و گرێزە و پێنجوێن و سنوری تووەسپی و سنوری شارەزوور و زەڕایەن پاككرانەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بڵاویكردەوە ژینگەپارێزان رێگە سەرەكییەكانی نێوان سەیدسادق و شارەكانی تریان پاككردەوە و هەڵستان بە هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاك و پاككردنەوەی رێگەى سەرەكی سەیدسادق-هەڵەبجە و رێگە گرێزە-پێنجوێن، دواى ئەوەی بەهۆی رۆژانی جەژنی قوربان و پشووەكانەوە رێژەیەكی بەرچاو خۆڵ و خاشاك لەسەر رێگە سەرەكییەكانی دەرەوەی سەیدسادق كۆببووەوە.
رونیشیكردەوە بەمەبەستی پاككردنەوەی ژینگەی سنووری شارەوانی تووەسپی، ژینگەپارێزان هەڵمەتێكی بەرفراوانی هەڵگرتنەوە و پاككردنەوەی خۆڵ و خاشاكیان لە سنوورەكە ئەنجامدا و لەهەڵمەتێكی دیكەشدا ژینگەپارێزان ژینگەی هەردوو سنوورى شارەزوور و زەڕایەنيان لە پاشماوەی خۆڵ و خاشاك پاككردەوە و سەرەتای هەڵمەتەكە لەنێو بازاڕی سەرەكی هەردوو شارۆچكەكەوە دەستیپێكرد و پاشان شەقامە سەرەكییەكان و زەوییە چۆڵەكان كە ببوونە نێوەندێك بۆ كۆبوونەوەی زبڵی هاوڵاتیان.