ره‌شه‌با هۆكار بوو
له گوندێكی شێروان مه‌زن دارێكى ته‌مه‌ن زیاتر له 100 ساڵ شكاوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دارێكی تەمەن زیاتر له 100 ساڵ له گوندێكى ناحیه‌ى شێروان مه‌زنى سه‌ر به قه‌زاى مێرگه‌سۆر شكاوه، ژینگه‌پارێزى بارزانیش هۆكارى شكانه‌كه‌ى بۆ كاریگ\ه‌رییه‌كانى ره‌شه‌با كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه ئه‌م ه‌ند رۆژه رووى له سنووره‌كه‌یان كردووه.
ملازم سدیق حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنى به‌تالیۆنى ژینگه‌پارێزى بارزان به 964ـى وت، به‌هۆى زۆرى ته‌مه‌نى داره‌كه ره‌شه‌با شكاندوویه‌تى.
وتیشی “داره‌كه له جۆرى به‌ڕووه و له گۆڕستانى گوندى كونه‌مارى كۆن شكاوه و یه‌كێك بووه له داره به ته‌مه‌نه‌كان”.
ئاناژه‌ى به‌وه‌شكرد، زۆرجاران له ناوچه جیاوازه‌كانى سنووره‌كه‌یاندا به‌هۆى به‌هێزى باوه داره‌كان شكاون و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ده‌ستى مرۆڤ نه‌شكێندراون.