سبەینێ

بۆ دۆزینەوەى تەرمى ئارڤان؛ ئاوى بەنداوى گەلیێ رەشاڤە دەگیرێتەوە

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

لە یەکەم رۆژى جەژنى قوربانەوە ئارڤانى تەمەن حەوت ساڵان لە رووبارى زێى گەورە خنکاوە، بەڵام وا شەش رۆژە تەرمەکەى نەدۆزراوەتەوە، بەڕێوەبەرى ناحیەى دێرەلوک دەڵێت: سبەینێ پێنجشەممە، بۆ ماوەى دوو کاتژمێر ئاوى بەنداوى گەلیێ رەشاڤە دەگیرێتەوە، بۆ ئەوەى ئاستى ئاوەکە داببەزێت.

ئاوى بەنداوەکە لە کاتژمێر 12ـى سبەینێ بۆ ماوەى دوو کاتژمێر دەگیرێتەوە

رێبەر سادق، بەڕێوەبەری ناحیەی دێرەلوک بە964ـی وت،”گەڕان لەسەر روباری زێی گەورە لە ناحیەی دێرەلوک تا ناحیەی شێلادزی بەدوای تەرمی ئارڤانی حەوت ساڵان بەردەوامە”.

وەک باسى دەکات، گرتنەوەى ئاوى بەنداوەکە بۆ ئەوەیە، ئاستى ئاوەکە داببەزێت وهاوکارى پڕۆسەى گەڕان بکات بۆ دۆزینەوەى تەرمى ئارڤان.

رێبەر سادق، داوا لە دانیشتوانى سنوورەکەى دەکات، لەگەڵ تیمەکانى بەرگرى شارستانى هاوکاربن بۆ دۆزینەوەى تەرمى ئارڤان، هەروەها ئاگاداربن کە دواى دوو کاتژمێر ئاوى بەنداوەکە بەردەدەنەوە و لە رووبارەکە نزیک نەبن و گیانى خۆیان نەخەنە مەترسییەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئاڤێستا و ئارڤان؛ دوو چیرۆک و یەک ئازار و رووبارێک

ئاڤێستا و ئارڤان؛ دوو چیرۆک و یەک ئازار و رووبارێک