کەرکوک

80 ملیۆن دیناری لە بازاڕێک دزی و دەستگیر کرا

964+

توانا نەقی

سێیەم رۆژی جەژن بڕی 80 ملیۆن دینار لە هەفتە بازارێک لە کەرکوک دزرا ، درەنگانی شەوی رابردوو دزکە دەستگیرکرا و دەست بەسەر بڕە پارەکەشدا گیرا.

پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردەوە، لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی کەرکوکەوە توانراوە ئەو کەس کە دزینی پارەی کردووە دەستگیر بکرێت.

دەشڵێت، ئەو کەسەی پارەی لە بازارەکە دزیووە لە کامێرای چاودێرییەوە دەرکەوتووە و چەند کەسێکیش بینیویانە لەسەر ئەو بنەمایە توانراوە دەستگیر بکرێت.

ئێستا تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و بە بڕیاری دادوەر و بە مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەکرێت.

باندێکی دزینی ماتۆڕسکیل لە سلێمانی دەستگیر کران

باندێکی دزینی ماتۆڕسکیل لە سلێمانی دەستگیر کران