لە کەسێکی داوە و پارەکانی بردووە

تۆمەتبارێک لە سلێمانی هەڵاتوو لە هەولێر دەستگیر کرا

964+

توانا نەقی

لەسەر بنەمای زانیارییەکانی هێزەکانی پۆلیس، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئازادی سەر  بە هاوکاری هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تۆمەتبارێکی هەڵاتوو دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ سێشممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، هاوڵاتیەک سکاڵای کردووە کە کەسێک لە شوقەکەی چووەتە سەری و لێداوە و پارەکانیشی بردوو، ئەوانێش توانیویانە شوێنی تۆمەتبارەکە ئاشکرا بکەن.

دەشڵێت، تۆمەتبار پاش رووداوەکە بەرەو شاری هەولێر هەڵاتبوو بەنیاز بووە بچێتە وڵاتی تورکیا، بەڵام فریای کەوتوون و بە هاوکاری پۆلیسی هەولێر توانیویانە پێش ئەوەی هەلبێت دەستگیری بکەن.

ئێستا تۆمەتبار (أ، م، م) لەدایکبووی 1995 بەبڕیاری دادوەری تایبەتمەند راگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

تۆمەتبارێک دەستگیر کرا و چەک و تەقەمەنیش دەستیان بەسەر...

تۆمەتبارێک دەستگیر کرا و چەک و تەقەمەنیش دەستیان بەسەردا گیرا