"له عێراق جوتیارى كورد پله دووه"
له ئیداره‌ى راپه‌ر ین بۆ هه‌ر دۆنمێك گه‌نم 131 كیلۆ له جوتیاران وه‌رده‌گیرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ئیداره‌ى راپه‌ڕین بۆ هه‌ر دۆنمێك گه‌نمى داچێندراو، ته‌نیا 131 كیلۆگرام له جوتیاران وه‌رده‌گیرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌و رێژه كه‌مه‌یه كه بۆ وه‌رگرتنى گه‌نم بۆ ئیداره‌كه داندراوه.
ساڵى 2024 حكومه‌تى عێراق 700 هه‌زار تۆن گه‌نمى له‌هه‌رێمى كوردستان وه‌رگرت، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ 2025 بۆ 400 هه‌زار تۆن كه‌مى كردووه‌ته‌وه.
كاسترۆ مه‌عروف، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، به 964ـى راگه‌ياند، ئه‌م جۆره وه‌رگرتنى گه‌نمه غه‌درێكی گه‌وره‌یه له جوتیارانى هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و وایكردووه جوتیارى كورد له‌لایه‌ن عێراقه‌وه به پله‌ى دوو حسابی بۆ بكرێت.
وتیشی “رێژه‌ى 21 هه‌زار تۆن گه‌نم بۆ ئیداره‌ى راپه‌ڕین دیاریكراوه كه له جوتیاران وه‌ربگیرێت، به‌پێی ژماره‌ى ئه‌و جوتیارانه‌ش كه ناویان تۆمار كراوه ده‌ركه‌وتووه كه بۆ هه‌ر دۆنمێكیان ته‌نیا 131 كیلۆگرام وه‌رده‌گیرێت”.
ساڵى رابردوو بۆ هه‌ر دۆنمێك 236 كیلۆ له جوتیاران وه‌رگیرا.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌م شێوازى وه‌رگرتنه‌ى گه‌نم كێشه‌و گرفتى زۆر بۆ جوتیارانى سنووره‌كه دروست ده‌كات به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌و گه‌نمه زۆره‌ى لێیان وه‌رناگیرێت و ده‌مێنێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه كه حكومه‌تى عێراق جیاكارى زۆر له‌نێوان جوتیارانى خۆیان و هه‌رێمى كوردستان ده‌كات ته‌نانه‌ت له ژێر دەسەڵاتی خۆی جگه له‌وه‌ى ته‌واوى گه‌نمه‌كه‌یان لێوه‌رده‌گرێت، هه‌مانكات بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك گه‌نم 850 دیناریان پێده‌دات، له‌كاتێكدا بۆ كیلۆیه‌ك گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێم ته‌نیا 800 دینارى دیاریكردووه.