دڵی سووره به‌ڵام بێ بێتامه
ئه‌مساڵ شوتییه‌كه‌ى پردێ به‌شه‌رتى چه‌قۆ نافرۆشرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مساڵ شوتییه به‌ناوبانگه‌كه‌ى ناحیه‌ى پردێی سه‌ر به كه‌ركوك وه‌زعى باش نییه، هه‌رچه‌ند له‌ناوه‌وه ره‌نگێكی سوور و جوانى هه‌یه به‌ڵام بێتامه، به‌شێكی زۆرى شوتییه‌كه‌ش ئه‌مساڵ ناوه‌كه‌ى زۆر وشكه و ئه‌مه‌ش دۆخێكی خراپی بۆ جوتیاران دروستكردووه.
ناحیه‌ى پردێ، به ناوچه‌یه‌كى كشتو‌كاڵى گرنگ ناسراوه، ساڵانه به‌رهه‌مه‌كانى بۆ ناوچه‌كانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراقیش ده‌نێرێت، به‌تایبه‌تیش شوتییه‌كه‌ى ساڵانه به هه‌زاران تۆن به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
سامان ئه‌حمه‌د، یه‌كێك له جوتیارانى پردێ یه به 964ـى وت، ئه‌مساڵ دواى چاوه‌ڕوانییه‌كى زۆر تاوه‌كو شوتییه‌كه‌یان پێگه‌یووه، به‌ڵام به‌رهه‌مێكی باشیان نییه، له ره‌نگه هیچ عه‌یبێكی نییه و سووره، به‌ڵام له‌رووى تامه‌وه، بێتامه.
وتیشی “زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆرمان كردووه و ناشزانین چۆن قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه‌مان بكه‌ینه‌وه”.
شه‌هاب عه‌لی، جوتیارێكی دیكه‌یه به 964ـى وت، ئه‌مساڵ بۆ به‌رهه‌مى كشتوكاڵی نه‌هاته، جگه له شوتی چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیكه‌شیان تووشی وشكبوون هاتوون.
وتیشی “نازانین هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ى چییه، به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌ین سه‌رما یه‌كێك له هۆكاره‌كان بێت كه نه‌خۆشی له‌ناو به‌شێكی زۆرى كشتو‌كاڵى پردێ بڵاوكردووه‌ته‌وه”.
ئه‌حمه‌د ئومێد، فرۆشیارێكی شوتییه ده‌ڵێت، ناتوانین شوتييه‌كه‌مان به شه‌رتى چه‌قۆ بفرۆشین، چونكه ئه‌مساڵ به‌رهه‌مه‌كه‌ى باش نییه.
وتیشی “زیاتر له نیوه‌ى ئه‌و شوتیانه‌ى بۆ فرۆشتن ده‌یكڕین فڕێی ده‌ده‌ین، بۆیه ناتوانین رێژه‌یه‌كی زۆرى لێ بكڕین”.