رەچاوی رەسەیدەکانتان بکەن

سایلۆی سەیدسادق بۆ جوتیاران: گەنمی زیادەتان هێنا بۆتان ناگەڕینینەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

سایلۆی سەیدسادق دەڵێ،  جوتیاران دڵنیابن بەقەد “رەسیدەکانیان” گەنم باربکەن بۆ سایلۆ، وە داوای کردووە لە “رەسیدەکانیان” زیاتر گەنمیان بۆ نەبەن، چونکە نە زیادەکانیان بۆ دەگەڕێتەوە نە رەسیدەکانیان بۆ دەگۆڕن.

بۆ هەر دۆنمێک زەوی 131 کیلۆ گەنم وەردەگیرێ، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە سایلۆکە بە 964ی وت، کۆکردنەوەی رەسیدی گەنمەکانیش تەنیا لە کشتوکاڵی قەزاکە دەکرێت بۆ جوتیاران.

سبەی 10.6.2025، پرۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی 2025، لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، بەڵام پێ ناچێت سبەینێ سێشەممە ئەم سایلۆیە راستەوخۆ گەنم وەربگرێ و چاوەڕێی پێگەشتنی ئامێرێک دەکەن تا میزانیەی قەپانەکانیان پێ جێگیر بکەن.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە سایلۆی سەیدسادق کە ویستی ئاماژەی بە ناوی نەکرێ، ئەمڕۆ دووشەممە 9.6.2025 بە 964ی وت، لە یەک بۆ دوو رۆژی داهاتوو سایلۆی ئەوان ئامادە دەبێ بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سەیدسادق، شارەزوور، پێنجوێن، ناڵپارێز و هەڵەبجە.

بە گوێرەی قسەی ئەو سەرچاوە بەرپرسە بێت، ئەوان دەیانەوێ بەگوێرەی بڕی دیاریکراو جوتیاران گەنم-یان بۆ بهێنن.

بە تێکڕا پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم تا 40 رۆژ بەردەوام دەبێ، سایلۆی سەیدسادق بۆی دانراوە 20 هەزار و 800 تۆن گەنم بۆ ئەمساڵ وەربگرێ.

سبەی لە سایلۆکانی پیرەمەگروون و چەمچەماڵ گەنم وەردەگی...

سبەی لە سایلۆکانی پیرەمەگروون و چەمچەماڵ گەنم وەردەگیرێت