ئامارى نەخۆشخانەى رزگاری
تەنیا لە رۆژێکی جەژندا چوار حاڵه‌تى گەستنی سەگ و پێوەدان تۆماركراوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نەخۆشخانەى رزگاری لە هەولێر بڵاویكرده‌وه، تەنیا لە رۆژێکی جه‌ژنى قورباندا زیاتر له 670 حاڵه‌تى جۆراوجۆر سه‌ردانیان كردوون، له‌انویاندا چوار حاڵه‌ت گه‌ستنى سه‌گ و پێوه‌دان بووه.
به‌پێی ئامارێكى نەخۆشخانەى رزگاری لە سێیەم رۆژى جەژنى قورباندا 672 حاڵەتى سەردانیان هەبووە، لەو ژمارەیە 161 حاڵەت فریاکەوتن بووە و 16 حاڵەتی رووداوی هاتوچۆ و هەشت بەربونەوە و دوو گەستنی سەگ لە خۆدەگرێت.
له كۆی گشتی ئه‌وانه‌ى سەردانى نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كردووه، 511 كه‌س بەمەبەستی راوێژكاری و 161 كه‌سیش حاڵەتی فریاكەوتن بووە.
16 حاڵەتی رووداوی هاتوچۆی و ماتۆڕسكیل تۆماركراوە، لەگەڵ هەشت حاڵەتی بەربونەوە و دوو حاڵەتی گەستنی سەگ و دوو حاڵەتی پێوەدان.
ئاماژەی بەوەشكراوە، حەوت نەشتەرگەری ئەنجامدراوە و 331 پشكنینی لە تاقیگە كراوە، هەروەها 301 تیشك، 25 ستی سكان و 122 سۆنار كراوە. هەروەها هیچ حاڵەتێک بەهۆى شەڕکردنەوە تۆمارنەکراوە.