وێنەی رووداوەكەی رێگای كەلار - رزگاری
رووداوی هاتوچۆ لە كەلار
خۆی بە پردەكەی محەمەد تاڵەبانیدا كێشا و گیانی لەدەست دا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لەسەر رێگای کەلار بۆ ناحیەی رزگاری بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ، شۆفێرێك گیانی لەدەست دا.
هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، رووداوەكە لە جۆری پێکدادان بووە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگای كەلار – رزگاری روویداوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا ئەڤەلۆن لە ناحیەی رزگارییەوە بە ئاراستەی قەزای کەلار هاتووە، لە نزیک پردی شێخ محەمەد تاڵەبانی کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە دینگەی پردەکە، پاشان لە ئۆتۆمبێلێکی داوە، كە لە ژێر پردەكە وەستابوو لە جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر، بەهۆیەوە شۆفێری تۆیۆتا ئەڤەلۆنەکە گیانی لەدەستداوە، كە لەدایکبووی ساڵی 2004ـە، ئێستاش تەرمەکەی لە پزیشکی دادی کەلارە.
هاتوچۆی گەرمیان وێنەی رووداوەكەی بڵاوكردەوە و دەڵێن، تیمەکانیان لە شوێنی رووداوەکە بوون، بە مەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکەش لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.