لە گەرمیان هەنگوینی رۆژهەڵات و کەشکی باکور بکڕە

میدیازان

میدیازان – هونەر فارس – گەرمیان

ڤیدیۆ

 لە ئەمڕۆوە فێستیڤاڵێکی بازاڕکردن لە پارکی شاری یاری کەلار کراوەتەوە، ٢٠٠ خاوەنکار تێیدا بەشدارن، لە هەنگوینی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە تیایەتی تاوەکو کەشکی باکوری کوردستان. 

بڕیارە بۆ ماوەی چوار رۆژی دیکە بەردەوام بێت، لە کاتژمێر ١٠ی پێشنیوەڕۆ تاوەکو ٦ی پاش نیوەڕۆ پێشوازی لە میوانەکان دەکرێت.

 بەرهەمەکان پێکدێن لە خواردەمەنی کوردەواری، جوانکاری خانمان، جلی کوردی و چەندین جۆری دیکە.

 بەشێک لە خواردەمەنییەکان، خۆماڵین و بەشێکی دیکەیان خواردنی هاوردەکراون، خواردنە خۆماڵییەکان لە رۆن، کەشک، قەرەخەرمان، دۆڵمە، سەروپێ، گەنمەکوتاو، ساوەر و هەنگوین پێکدێن.

 عومەر نەجم، سەرپەرشتیاری ڤستیڤاڵەکە بۆ میدیازان وتی، بەشێک لە کۆمپانیا و براندەکان لە رۆژهەڵات و باکوری کورستانەوە بەشدارن، “ئامادەکاریشمان کردووە بۆ پێشوازی زیاتر لە گەشتیارانی هەرێم و عێراق”.

کۆچەر جەلیل لە شاری دەربەندیخانەوە بۆ بەشداریکردن لە ڤیستیڤاڵەکە هاتووەتە کەلار، بە میدیازانی وت، خۆشحاڵە کە توانیویەتی بە دروستکردنی کەلانە و ناوساجی دڵی میوانەکانی رابگرێت.

 بە قسەی عومەر نەجم، نزیکەی سێ هەزار هەلیکار بە شێوەی کاتیی دەڕەخسێندرێت لە فێستیڤاڵەکەدا.