فریاکەوتنی فێرکاری شار 

لە سلێمانی تەنیا یەکەم رۆژی جەژن 350 هاوڵاتی چوونەتە نەخۆشخانە 

964+

توانا نەقی

لەیەکەم رۆژی جەژنی قورباندا نزیکەی 350 هاوڵاتی بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی فێرکاری شاریان کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی فێرکاری شار بەردەوام پێشوازی لە چارەخواز کردووە و تەنیا لەیەک رۆژی جەژندا نزیکەی 350 هاوڵاتی سەردانیان کردووە.

بە پێی ئەو وێنانەی تەندروستی بڵاویکردووەتەوە سەرجەم بەشەکانی فریاکەوتنەکە کراوەتەوە و بەردەوام لە پێشوازی نەخۆش و سەردانیکەرانن.

لەلایەکی دیکەشەوە لە رانیە و قەڵادزێ تەنیا  یەکەم رۆژی جەژن تا کاتژمێر 4:00ـى ئێوارە، 105 نەخۆش سەردانى فریاکەوتەکانى قەڵادزێ و رانیەیان کردووە، شەش کەس نەشتەرگەرى ریخۆڵە کوێرەیان بۆ ئەنجامدرا و ژمارەیەکیشیان توشى سکچوون و رشانەوە بوون.

لە دووەم رۆژی جەژندا 1109 سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردو...

لە دووەم رۆژی جەژندا 1109 سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە