ئاوی بەنداوی رەشاڤە دەگیرێتەوە

گەڕان بەدوای ئەو منداڵەی لە دێرەلوک کەوتە ناو رووبار بەردەوامە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

گەڕان بەدوای ئەو منداڵەی لە ناحیەی دێرەلوک کەوتەناو رووبار بەردەوامە و هێشتا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

ئێوارەی دوێنێ و لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا، منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵ بە ناوی ئارڤان سیهاد و دانیشتووی ناحیەی دێرەلوک لە سنوری قەزای ئامێدی، کەوتە ناو رووباری زێی گەورە و تائێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

رێبەر سادق بەڕێوەبەری ناحیەی دێرەلوک بە 964ـی وت، “دوای رووداوەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی چوونەتە شوێنی رووداوەکە و زیاترە لە 20 کاتژمێرە بەدوای تەرمی منداڵەکەدا دەگەڕێن”.

وتیشی، لە کاتژمێر 2ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاوی بەنداوی رەشاڤە لەسەر رووباری زێی گەورە دەگرنەوە بۆ ئەوەی ئاوەکە کەم بێتەوە و بتوانن بەو شێوەیە تەرمی منداڵەکە بدۆزنەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆرش قادری

سێیەم رووداوی خنکانی ئەمڕۆ لە دهۆک بوو

سێیەم رووداوی خنکانی ئەمڕۆ لە دهۆک بوو

منداڵێکی سێ ساڵان لە بەنداوی موسڵ خنکا

منداڵێکی سێ ساڵان لە بەنداوی موسڵ خنکا