خەڵكی خانکێیە

منداڵێکی سێ ساڵان لە بەنداوی موسڵ خنکا

+964

هیڤی دێوالی-دهۆک

ئەمڕۆ چوارشەممە 31.7.2024 منداڵێک لە بەنداوی موسڵ لە ناحیەی خانکێ خنکا و تەمەنی سێ ساڵە.

ناوی منداڵەکە (ب. و)ـە و  تەمەن سێ ساڵە، خەڵکی گەڕەکی زەینی ناحیەی خانکێیە لە سنووری قەزای سێمێل، منداڵەکە لەگەڵ کەسوکارەکەی رۆیشتووە لەسەر بەنداوی موسل بۆ مەلە و دوای ئەوە کەوتەوە ناو ئاوەکە و خنکاوە.

بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە964ـی وت، تیمەکانمان ئاگادارکرانەوە لە خنکانی منداڵێکی سێ ساڵان لە ناحیەی خانکی، كە لەگەڵ خێزانەکەی رۆیشتووەتە ئەوێ و خنکاوە.

وتیشی، تیمی غەواس تەرمی منداڵەکەیان دۆزیوەتەوە و ئێستا لە پزیشکی دادی دهۆکە، پشکنینی بۆ دەکرێت و دواتر رادەستی كەسوكاری دەكرێتەوە.

بەپێی ئامارێکی بەرگریی شارستانیی دهۆک، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا حەوت کەس لە پارێزگای دهۆک خنکاون.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

تەرمی پیاوه‌ خنكاوه‌كه‌ له‌ رووباری گەلی عەلی بەگ دۆ...

تەرمی پیاوه‌ خنكاوه‌كه‌ له‌ رووباری گەلی عەلی بەگ دۆزرایەوە