هەولێر

 بەشێک لە هاوڵاتیان پابەندنین بە فڕێدانى پاشماوەکانى قوربانی

964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

سەرەڕاى ئەوەى ژینگەپارێزى هەولێر لە زۆربەى گەڕەکەکان حاویەى تایبەتى داناوە بۆ ئەوەى پاشماوەى قوربانییەکانى بخرێنە ناوەوە، بەڵام بەشێک لە هاوڵاتیان پابەند نین.

حاویەکان گەورەن و لەسەرى نوسراوە،” هاوڵاتى بەڕێز، تکایە پاشماوەى ئاژەڵى قوربانى لێرە فڕێبدە”، بەڵام بەشێک لە خەڵکى نەیانخستووەتە ناو حاویەکە یان لە لێوارى شەقامەکان فڕێیانداوە.

دەشتی ئەحمەد کە گۆشتفرۆشێکى هەولێرە، بە 964ـى وت،”هەندێ خەڵک هەست بە بەرپرسیارێتى ناکەن و گوێ بە ماندووبوونى ژینگەپارێزان نادەن، هەربۆیە پاشماوەکان لە شوێنى گشتى فڕێدەدەن”.

لەوکاتەى دەشتى قسەى بۆ 964 دەکرد، هاتبوو پاشماوەى چەند ئاژەڵێک بخاتە حاویەکەوە، وەکخۆى وتى،”پاشماوەى 15 ئاژەڵى خستووەتە ناو حاویەکەى و ئەگەر لە رێگاش بیبینێ کۆیدەکاتەوە و دەیخاتە ناو حاویەکە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پێش جەژن؛ خورماتوو شوێنێکى بۆ پاشماوەى قوربانیکردن دی...

پێش جەژن؛ خورماتوو شوێنێکى بۆ پاشماوەى قوربانیکردن دیاریی کرد