کۆیە

زوو فریاى نەکەوتنایە جەژن رۆژى گیانلەدەستدانى بوو

964+

وریا فەتاح

گەشتیارێکى بەنەتەوە عەرەبى دانیشتووى بەغدا کە بۆ گەشتکردن سەردانى ناوچەیەکى گەشتیارى سنوورى کۆیەى کردبوو، لەلایەن تیمەکانى بەرگرى شارستانییەوە لە خنکان رزگار کرا.

بەرگرى شارستانى کۆیە بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ لە یەکەم رۆژى جەژندا، کارمەندانیان لە تیمى رزگارکردنى بۆگد، لە کاتژمێر 3:40 خولەک، گەشتیارێکیان لە خنکان رزگار کرد.

ئەو گەشتیارە ناوى مستەفا محەمەد، لە دایکبووى ساڵى 2001ـى شارى بەغدایە، بۆ گەشتکردن سەردانى ناوچەى گەشتیارى بۆگدى کردووە لە سنوورى کۆیە.

وەک ئەوەى بەرگرى شارستانى کۆیە باسى دەکات، بەهۆى نەشارەزایى لە مەلەکردن، زۆرى نەمابوو بخنێکت، بەڵام تیمەکانیان زوو فریاى کەوتن و رزگاریان کرد.

دوو هاوڵاتی لە ئاوەکانی سنووری کۆیە خنکان

دوو هاوڵاتی لە ئاوەکانی سنووری کۆیە خنکان