"کوڕ و کچ شایی و هەڵپەڕکێیان دەکرد"

“ساڵان لە جەژنی قورباندا قوربانی زۆر دەکرا چونکە ئاژەڵداری هەبوو”

964+

ئاکام غەفوور -سۆران

بەقسەی مام حاجییەکی دەڤەری سۆران، ساڵانی زوو لە جەژنی قورباندا ئاژەڵ زۆر سەردەبڕدرا و قوربانی زۆر دەکرا، ئەوەش لەبەری ئەوەی کە لە کوردستان ئاژەڵداری هەبوو.

حاجی عەبدوڵا کە بە بابۆ حاجی ناسراوە و تەمەنی لە 90 ساڵ نزیک بووەتەوە، باسی جەژنی قوربانی ساڵانی زووی بۆ 964 کرد و وتی، “ئەو کات خەڵک نانی لە ماڵەوە ئامادە دەکرد و ئەوەی هەبوو دەمانبردە مزگەوت و پێکەوە نانمان دەخوارد”.

باسی لەوەشکرد، لە جەژنی قورباندا ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ دەکرانە قوربانی چونکە خەڵكێکی زۆر ئاژەڵدار بوون.

حاجی عەبدوڵا دەشڵێت، ساڵانی زوو لە جەژنی قورباندا گەنجەکان بە کچ و کوڕەوە لە بەیانی تا ئێوارەی جەژن شاییان دەکرد و هەڵدەپەڕین.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

منداڵان گوێیان لە موچە نییە و جەژنانەی خۆیان دەوێ

منداڵان گوێیان لە موچە نییە و جەژنانەی خۆیان دەوێ

لە سلێمانی هندییەکانیش جەژنانەی خۆیان بەخشی

لە سلێمانی هندییەکانیش جەژنانەی خۆیان بەخشی