هەولێر

لە رووداوێکى هاتوچۆدا گەنجێک گیانى لەدەست دا

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

کەسوکارى ئەو گەنجەى دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ لە رووداوێکى هاتوچۆدا لەسەر شەقامى 150 مەترى هەولێر گیانى لەدەستدا پەیدابوون، ئەوەش دواى ئەوەى لە دوانیوەڕۆوە تەرمەکەى لە پزیشکى دادى بوو.

رووداوەکە لەسەر شەقامى 150 مەترى هەولێر و لە نزیک بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆ نیوەڕۆى ئەمڕۆ 5.6.2025 روویداوە، ئەوەش دواى ئەوەى ئۆتۆمبێلێک خۆى دەکێشێت بە هاوڵاتییەکدا و دواى گەیاندنى بە نەخۆشخانەى رۆژهەڵاتی شاری هەولێر، گیانی لە دەستدا.

تەرمى کەسەکە بۆ توێکارى نێردرایە پزیشکى دادى هەولێر، بە وتەى ئارام نەجات بەڕێوەبەرى توێکارى پزیشکى دادى هەولێر کە بۆ 964 قسەى کردووە، بەهۆى ئەوەى تەرمەکە هیچ ناسنامەیەکى پێ نەبوو، نەزانرا کێیە و دانیشتووى کوێیە، بەڵام لە دواى کاتژمێر 10ـى ئەمشەو کەسوکارى پەیدابوون و تەرمەکە وەردەگرنەوە.

ئاشکراشى کرد، ئەو کەسەى گیانى لەدەستداوە، گەنجێکى دانیشتووى بەحرکەیە و تەمەنى 28 ساڵە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دیسان رووداوى هاتوچۆ؛ گیانلەدەستدانى لێکەوتەوە

دیسان رووداوى هاتوچۆ؛ گیانلەدەستدانى لێکەوتەوە