ترێندی هەفتە

جەژنێکی گەرم و بێ موچەیە و هونەرمەندانیش بە گۆرانی و فیلم کەیف خۆشتان دەکەن

964+

پەری ساڵح

بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە سینەماکان بێ فیلمی کوردی نابن و بەشێک لە هونەرمەندانیش جەژنانەیان بۆ هەوادارانیان هەیە و ماهیر ئەمین هەر پێش جەژن دەستی خۆی وەشاند و بە ڕەوشەنێ شەقراوێ گەرمی کرد و جەژنەکەشی بۆ هەوادارانی کردە دوو جەژن.

دوای 39 ساڵ لە خزمەتکردن لێرە بەدوا بەیان زەریفی ئیتر بەس هونەرمەندە و خانەنشین کرا، بەڵام هێندە بە هیوایە دەڵێ، تەنیا دەوامەکە نەماوە، سکراب ئەبین، بەس قەت ناڵێم پیربووم، بەهجەت یەحیاش بە دوای جێگایەک دەگەرێ لە دڵی هەوادارانی بۆ گۆرانیە نوێیەکەی، تا بۆ ئەم جەژنە کەیف خۆشیان بکات.

بەشێک لەو هونەرمەندانەی گۆرانی دەڵێن، دەبنە پاڵەوانی فیلمە سینەماییەکان جا هەر بەو بۆنەیەوە حەمید عوسمانی خۆشمان دەیەوێ رێچکەکەی بگۆڕێ و ببێتە ئەکتەر و رۆڵی کوڕە ئازاکەی هەبێ لە فیلمێکی ئاکشن، بینەری ترێندی هەفتە و هەواڵە هونەرییەکان بن لە 964.

ترێندی ئەم هەفتەیە وەک ئەم هاوینە گەرمە و شەڕ و خۆشی تێ...

ترێندی ئەم هەفتەیە وەک ئەم هاوینە گەرمە و شەڕ و خۆشی تێدایە