دیمەنی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ _ وێنە: 964
بەهۆی پشووی جەژنەوە
گومرگی باشماخ پێنج رۆژ باری ترانزێت بۆ فیشخابوور رادەگرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ دەڵێ، بۆ ماوەی پێنج رۆژ و بەهۆی پشووی جەژنەوە دەرچوونی کەرەستە و کەلوپەلی ترانزێت لە باشماخەوە بۆ فیشخابوور رادەگیرێ.
هۆکارەکەش پشووی جەژنە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، شاخەوان بەکر، بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ بە 964ی وت، لە رۆژی پێنجشەممەوە 5.6.2025، تاوەکو رۆژی دووشەممە 9.6.2025 باری ترانزێتی لە باشماخەوە بۆ سنوری دەروازەی فیشخاپوور لە رۆژئاوای کوردستان رادەگیرێ.
راگرتنی پشووەکە بە قسەی بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ بێت، بەهۆی پشووی جەژنەوەیە و لایەنی رۆژئاوای کوردستان لە دەروازەی فیشخابوور دوای کردووە باری ترازنێتی بۆ نەنێردرێ.
هەر ئەمڕۆ چوارشەممە 4.6.2025، زیاد عەبدوڵا بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمک بە 964ـی وت، لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە پێیان وتراوە لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا دەروازەی سەیرانبەن دادەخرێت و بەوەش هاتوچۆ دەوەستێت تیایدا.
هۆکاری داخستنی دەروازەکەش، بەهۆی ساڵیادی مردنی ئیمام خومەینییە و لە ماوەی دوورۆژی داهاتوودا لە وڵاتی ئێراندا پشووە.