ئامارى نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا
رووداوه‌كانى كاره‌با گرتن، به‌ربوونه‌وه و زه‌بری ده‌ره‌كى له هه‌ولێر زیادیان كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی دوایین ئامار كه نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاواى هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه، رووداوه‌كانى كاره‌با گرتن، به‌ربوونه‌وه و زه‌بری ده‌ره‌كى له‌و شاره زیادیان كردووه و له‌و نه‌خۆشخانه‌یه چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه.
به‌پێی ئاماره‌كه كه بۆ مانگى ئایار بڵاوكراوه‌ته‌وه، رووداوى كاره‌باگرتن كه هێندراونه‌ته ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه بریتی بووه له 21 حاڵه‌ت، مانگى پێشووتر ته‌نیا 17 حاڵه‌ت بووه.
رووداوى زه‌برى ده‌ره‌كى له 863 حاڵه‌ته‌وه بووه‌ته 903 حاڵه‌ت و به‌ربوونه‌وه‌ش له 825 حاڵه‌ته‌وه بووه‌ته 983 حاڵه‌ت.
هه‌ر به‌پێی ئه‌م ئاماره، له‌مانگى ئایاردا نه‌خۆشخانه‌كه 859 حاڵه‌تى شكان، 209 رووداوى ئۆتۆمبێل، 163 رووداوى ماتۆڕسكیل، 256 حاڵه‌تى قوڕگ و لووت و گوێ و پێوەدانی دووپشکیش 39 حاڵه‌ت و گەستنی سەگیش 46 حاڵه‌ت تۆمار كراون.
هه‌ر له‌مانگى ئایاری ئه‌مساڵدا له‌و نه‌خۆشخانه‌یه 433 نەشتەرگەریی ئه‌نجامدراون كه زۆرینه‌یان نه‌شته‌رگه‌رى شكان بووه ئینجا نه‌شته‌رگه‌ریه‌یكانى گشتی و ریککاری و جوانكاری.