هەواڵەکان
دوو مانگ بەسەر خنکانی مامۆستا ئاڤێستا تێپەڕی و زەوی خەڵکی رەسەنی خورماتووش داگیر دەکرێت
964+
ژووری هەواڵ
دوو مانگی رەبەق بەسەر خنکانی مامۆستا ئاڤێستا تێپەڕی و هێشتا کەسوکاری و تیمەکانی بەرگری شارستانی، رووبارەکە جێنایەڵن، بەئومێدی ئەوەی، بەکەمبوونەوەی ئاو سەرەداوێکیان دەستکەوێ.
دوو مانگی رەبەق بەسەر خنکانی مامۆستا ئاڤێستا تێپەڕی
لە خورماتوو گروپێک بوونەتە کەڵەگا و زەوی خەڵکی رەسەنی ئەو قەزایە داگیردەکەن.
"گرووپێک هەوڵی زەوتکردنی زەوی هاوڵاتیانی خورماتوو دەدەن"
لە بەرەبەری جەژنی قورباندا، زیاتر لە نیو تۆن گۆشتی خراپبوو و قەدەغەکراو لەناو ماڵێکدا لە سلێمانی دەستی بەسەرداگیرا.
زیاتر لە نیو تۆن گۆشتی قەدەغەکراو لەناو ماڵێکدا دەستی بەسەرداگیرا
ماڵ لە خۆیدا نەبوو، میوانیش رووی تێکرد، ئەم پەندە پڕ بەپێستی حاڵ و وەزعی ئێستای هاوڵاتیانی چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕشە کە بەم گەرما و بێ معاشییە، بێ ئاون، وا جەژنیشی هاتەسەر.