مامەڵەی دەرکردنی کارتی زانیاری _ وێنە: نوسینگەکانی کارتی زانیاری سلێمانی
بۆ کارئاسانی هاوڵاتیان
دەرکردنی کارتی زانیاری لە سلێمانی کرا بە ئیمەیڵ
964+
ژووری هەواڵ
چیتر خەڵکی ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین و ژمارەیەک قەزا و ناحیە پێویست ناکات بۆ دەرکردنی کارتی زانیاری بێنە سلێمانی، چونکە لەمەودا بە ئیمەیڵ کارەکانیان بۆ رایی دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 4.6.2025، بەڕێوەبەرایەتی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی بڕیاریدا هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپەڕین و ژماره‌یه‌ك له قه‌زا و ناحیه‌كان كارئاسانی بۆ هاوڵاتیان بكه‌ن و كاره‌كانی ده‌رهێنانی كارتی زانیاری جێبه‌جێبكه‌ن، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئەو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیە.
ئەو نووسینگانەی کە ئەم دۆسیەی هاوڵاتیان لە رێگەی ئیمەیڵەوە بنێرن ئەم شوێنانە دەگرێتەوە: رانیه، هه‌ڵه‌بجه، قه‌ڵادزێ، كه‌لاری كۆن، كه‌لار، كفری، كێوه‌ڕه‌ش، ده‌ربه‌ندیخان، پشده‌ر، پێنجوێن، شۆڕش، شاره‌زوور و چه‌مچه‌ماڵ.
“به‌م بڕیاره‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیان سودمه‌ند ده‌بن له‌رووی تێچوی هاتوچۆكردن و ھەروەھا لە رووی ژینگەیشەوە توانیومانە کەمێک لەو گازە کوشندەیەی کە ئوتۆمبێل دەریدەدات کەمبکەینەوە، له‌هه‌مانكاتیشدا به زووترین كات ده‌بنه خاوه‌ن كارتی زانیاری”، بەڕێوەبەرایەتیەکە وا دەڵێت.
راشیگەیاند، ژماره‌ی سوودمه‌ندبووانی بڕیاره‌كه تا ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه‌ته شه‌ش هه‌زار و 401 خێزان.