دیمەنی چەند حاجی لەقلەقێک لە رێگای نێوان رۆڤیا و بەردەڕەش – وێنە؛ فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم
گەرماش بەتینتر دەبێت
لە هەندێک ناوچەی کوردستان ئەگەری تاوە باران هەیە
964+
شۆڕش قادری
هەرچەندە ئەمڕۆ ئەگەری تاوەباران هەیە لە هەندێک ناوچەی کورستان، بەڵام کەشەکە تادێت گەرمتر دەبێت و پلەی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە.
بەپێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ چوارشەممە 4.6.2025 ئاسمان بەگشتی نیمچەهەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سۆران و پارێزگای دهۆک، ئەگەری تاوەبارانی کورت خایەن هەیە، پلەی گەرماش دوو بۆ سێ پلە بەرزتر دەبێتەوە.
بۆ سبەی پێنجشەممەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و پلەی گەرماش وەک ئەمڕۆ دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بەپلەی سیلیزی؛
هەولێر: 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 34 پلەی سیلیزی
دهۆک: 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:35 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 24 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 38 پلەی سیلیزی