سینگی سپیە و سەری رەشە
ساڵانە بولبولی مەندەلی کەم دەبێتەوە و هێشتا بازاڕیشی گەرمە
+964
راژان باجەڵان – خانەقین
بولبولی مەندەلی لەچاو ساڵانی پێشوو ژمارەی زۆر کەمیکردووە بەڵام هێشتا کڕیاری باشی خۆی هەیە و لە شارە جیاوازەکانی عێراقەوە کڕیاری بۆ دێ.
کەڕاڕ مەندەلاوی خاوەن دوکانێکی فرۆشتنی باڵندەیە و بە 964ی وت، لە ناو دوکانەكەیدا تەنیا یەک بولبولی مەندەلی هەیە و ئەوانیتر هی شوێنی ترن، بولبولی مەندەلی بە قەبارە گەورەکەی و خوێندنە جیاوازەکەی ناسراوە، کە وەکو خۆی وەسفی دەکرد، چەند زمانێک دەخوێنن.
وتیشی، بولبولی مەندەلی سینگی سپیە و سەری رەشە، ئەوەشیان بە دوو نیشانە گرنگ دادەنرێت بۆ ئەو کەسانەی نیازی کڕینی ئەو باڵندەیەیان هەیە، کە نرخەکەی لە 50 هەزار بەرەو ملیۆنێک دینارە.
بەهۆی زۆریی خواست لەسەریان و کەمبوونەوەی باخەکان و گەیشتنی دەستی راوچییەکان بە شوێنەکانیان، بولبولی مەندەلی ئێستا زۆر کەم بووەتەوە و تەنانەت لەناو سروشتی شارەکەش زۆر بە دەگمەن دەبینرێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا