بە یاسای لێبوردنی گشتی

لە پێنج رۆژدا هەزار زیندانی زیاتر ئازاد کراون

964+
ئەحمەد مستەفا

لە ماوەی پێنج رۆژدا، لەسەرجەم زیندان و ناوەندەکانی چاکسازی لە شارەکانی عێراق، بە پاڵپشتی بە یاسای لێبوردنیی گشتی، هەزار و 534 زیندانی و سزادراو ئازاد کراون.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 3.6.2025، ئاماری نوێی سەبارەت بە جێبەجێکردنی هەموارکراوی یاسای لێبوردنی گشتی بڵاوکردەوە، کە لەنێوان ماوەی 25.5.2025 تا 29.5.2025 لە سەرانسەری وڵاتەکە تۆمارکراوە.

جیاواز لەوە، ژمارەی ئەو تۆمەتبارانەی کە فەرمانی دەستگیرکردن و کەفالەت و ئەوانەی بە غیابی سزادراون کە لە لیستەکەدا هاتووە، پێنج هەزار و 896 کەس بووە.

لەوەتی جێبەجێکردنی یاساکە لە رۆژی 22.5.2025 راگەیەندراوە، کۆی ئەو کەسانەی لە یاساکەدا هاتووە کە لە زیندان و ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن ئازاد کراون بریتی بووە لە 24 هەزار و حەوت سەد و پەنجا و چوار کەس.

وە ئەم یاسایە بۆ ئازادکردنی زیندانییەکان بە مەرجە و بە گوێرەی هەموای یاساکە، کۆی گشتی ئەو تۆمەتبارانەش دەگرێتەوە کە فەرمانی دەستگیرکردن یان بانگهێشتنامەیان لە دژی دەرچووە یان لەدژی کێ حوکمیان لەسەر دەرچووە لە غیابی دەرچوون، کە ژمارەیان 111 هەزار و حەڤدە کەسە.

ئەوە لە کاتێکدا، رۆژی 21.1.2025 پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای لێبوردنی گشتیی پەسەندكرد و كۆپییەكی یاساكەی بۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەری نارد.

ئایا یاسای لێبوردنی گشتی لە عێراق جێبەجێ نەكراوە؟

ئایا یاسای لێبوردنی گشتی لە عێراق جێبەجێ نەكراوە؟