لە سلێمانى
وەرگرتنى پارەى جەژنانە بۆ زیندانى بردن
964+
وریا فەتاح
هەر لەگەڵ جەژن دێت، کەسانێک پەیدا دەبن و بەناوى ژینگەپارێز و کارمەندى پاککەرەوە دەست بە وەرگرتنى جەژنانە لە هاوڵاتیان دەکەن، بەڵام ئەمجارە پۆلیسى سلێمانى گوێى خۆیان قوڵاغ کرد و دواى چاودێریکردنى دوو کەس کە لە ژێر ئەو ناوە پارەیان وەردەگرت، کەلەپچە خرایە دەستیان.
چیرۆکەکە بەم شێوەیە بووە دوو کەس لە گەڕەکى بەختیارى شارى سلێمانى بەناوى کارمەندى ژینگەپارێزییەوە ماڵ بە ماڵ گەراون و داواى جەژنانە و بەخششیان کردووە، بەڵام هەر کە پۆلیس ئاگادارکراوەتەوە، مەفرەزەیەک دەچێتە شوێنەکە و کەلەپچە دەخەنە دەستیان و رەنگە جەژن لە زیندان بەڕێ بکەن.
بەپێى راگەیەنراوى پۆلیسى سلێمانى، دوو تۆمەتبارەکە دواى دەستگیرکردنیان هەموو ئەو پارانەشیان لێ وەرگیراوە کە بۆ جەژن کۆیان کردبووەوە.
داواش دەکات هەر کەسێک هات بەناوى کارمەندى پاککەرەوە داواى جەژنانەى کرد لە رێگەى هێڵى گەرمى (100.104.105)، زەنگ لێبدەن و ئاگاداریان بکەنەوە.