چوارچێوەی هەماهەنگی
"دەبێت یاسای نەوت و گاز پەسەند بکرێت"
چوارچێوەی هەماهەنگی و سودانی لەسەر موچەی هەرێم کۆبوونەوە
964+
ژووری هەواڵ
چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان لە عێراق بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بوو.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی، خزمەتگوزاری و هەڵبژاردنەکان ئەنجامدراوە و تێپەڕاندنی یاسای نەوت و غاز بە چارەسەر زانراوە بۆ کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر.
چوارچێوەی هەماهەنگی داوای کردووە، “بەپێی دەستوور مامەڵە لەگەڵ پرسە نیشتمانییەکاندا بکرێت” و جەختی لە “پابەندبوونی حکومەتی فیدراڵی بە مافەکانی سەرجەم هاوڵاتیان کردەوە”.
چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بەوەش کردووە، نابێت پارەی سیاسی بۆ کاریگەریی دروستکردن لەسەر رای گشتی بەکاربهێنرێت و هەوڵی جدیی بدرێت بۆ لابردنی هەموو ئاستەنگەکان.