نزمە

نرخى نەوت هەر لەخوار 65 دۆلارە

964+

وریا فەتاح

بڕیارێکى ئۆپیک پڵەس ئاهێکى بەبەر نەوت دا کردەوە و نرخەکەى بەرز کردەوە، بەڵام هێشتا نرخەکەى خواستنى عێراقى لەسەر نییە و لە خوار 65 دۆلارە.

ئەمڕۆ سێشەممە 3.6.2025 لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 84 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەى کەمێک بەرز بووەتەوە.

هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 62 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەهەمان شێوە کەمێک بەرز بووەتەوە.

لە کۆبوونەوەى رۆژى شەممەى ئۆپێک پڵەس (رێکخراوى وڵاتانى هەناردەکارى نەوت و هاوپەیمانەکانیان)، بڕیاردرا خستنەڕووى نەوت هاوشێوەى دوو مانگى رابردوو بێت کە 411 هەزار بەرمیلى رۆژانەیە، ئەمەش ئاهێکى بەبەر نرخى نەوتدا کردەوە.

هێشتا ئەو نرخەى لەسەر نەوتە بە خواستى عێراق نییە، چونکە عێراق بۆ ئەوەى ئابورییەکى پێویستى هەبێت وا پێویست دەکات نرخى بەرمیلێک نەوت لەسەرووى 75 دۆلارەوە بێت، چونکە سەرچاوەى سەرەکى داهاتى عێراق نەوتە.

نرخى نەوت ئاهێکى هاتەوەبەر

نرخى نەوت ئاهێکى هاتەوەبەر